سوودەكانی شیری دایك بۆ چارەسەی هەندێك نەخۆشیی كەسانی گەورە ئاشكراكران

سوودەكانی شیری دایك تەنها لە منداڵدا كورت نابێتەوە، بەڵكو زانایان دەڵێن دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ چارەسەری هەندێك نەخۆشی لە گەورە ساڵاندا، بەپێی گۆڤاری ئیكۆنۆمیست.

شیری دایك هەوكردن كەمدەكاتەوە، لەگەڵ كەمكردنەوەی هۆكاری نەخۆشییەكان، تەندروستیی كۆئەندامی بەرگری لە منداڵاندا باشدەكات. لە ئێستاشدا تاوتوێی هەندێك لە پێكهاتەكانی شیری مرۆڤ دەكرێت بۆ چارەسەری هەندێك حاڵەت كە تووشی پێگەیشتووان دەبێت، وەك شێرپەنجە، نەخۆشییەكانی دڵ، هەوكردنی جومگەكان و نەخۆشییەكانی ریخۆڵە.

تائێستا پێكهاتەی وردی شیری دایك تاڕادەیەك ناڕوونە.

لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە لەسەر شیری هەزار و 200 دایك لە سێ كیشوەر ئەنجامدرا، دكتۆر میگان ئازاد، لە زانكۆی مانیتوبا لە كەنەدا و هاوەڵانی نزیكەی 50 هەزار پێكهاتەی بچوكیان دۆزییەوە، كە زۆرینەیان نەناسراون.

پزیشكیان تێبینییان كرد منداڵانی نەبەكام، كە خۆراكیان لە شیری سروشتیی مرۆڤ پێدەدرێت، لەبری شیری پیشەسازی، بەشێوەیەكی بەرچاو مەترسیی تووشبوونیان بە “هەوكردنی ریخۆڵە -necrotizing enterocolitis” كەمترە، ئەو نەخۆشییەی هەڕەشە لە تازە لەدایكبووان دەكات، بەهۆی ئەوەی دەبێتەهۆی دروستبوونی هەوكردن لە ریخۆڵە و دواتریش مردنیان.

ئەم دۆزینەوەیە بووە پاڵنەر بۆ گەڕان بەدوای ئەوەی كام پێكهاتەی دیاریكراو لە شیردا دەبێتەهۆی پارێزگاریكردن لە گەورە ساڵانیش بەهەمان شێوە.

پێدەچێت شەكری شیری مرۆڤ “HMOs” كە ناسراوە بە كاریگەرە دژەكەی لەسەر هەوكردن، بەشێوەیەكی لاوەكی بەرپرس بێت لەوە، ئەمەش بیرۆكەی بەكارهێنانی هێنایە ئاراوە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییانەی هەوكردن لەخۆدەگرن.

لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2021دا لەسەر مشك ئەنجامدرا، دكتۆر لارس بودی، لە زانكۆی كالیفۆرنیا لە سان دییگۆ و هاوەڵانی ئاشكرایانكرد كە شەكری شیریی مرۆڤ بووەتەهۆی كەمكردنەوەی گرژبوونی خوێنبەرەكان. لە تاقیكردنەوەی دیكەدا لەسەر مشك، HMOs توانای چارەسەری هەوكردنی جومگە و گرژبوونی نیشانداوە.

گۆڤارەكە ئاماژە بە دۆزینەوەی بەكتریایەك لە شیری دایكدا دەكات كە ناوی بیفیدوباكتیریۆم-ە، زانایان ئاشكرایانكرد كە یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزكردنی ناوپۆشی ریخۆڵە و رێكخستنی وەڵامدانەوەكانی سیستمی بەرگری و رێگری لەو بەكتریایانەی هۆكاری نەخۆشین لە خۆ لكاندن بە ناوپۆشی ریخۆڵەوە.

بەمەش بیفیدوباكتیریۆم بژاردەیەكی نمونەییە بۆ بەكارهێنانی لە بەرهەمەكانی برۆبیوتیك و، تەواوكارییە بەكارهێنراوەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە ریخۆڵە. لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە دەكرێت بۆ ئاشكراكردنی سوودەكانی بیفیدوباكتیریۆم بۆ بەهێزكردنی بەرگری لە نەخۆشی سەرجەم تەمەنەكان ئەوانەی بەدەست لاوازیی سیستمی بەرگرییەوە دەناڵێنن.

دكتۆر بروس جیرمان، لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت، پشتگوێخستنی سوودەكانی شیری دایك بە “یەكێك لە گەورەترین كارەساتەكان لە مێژووی زانستدا” دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سەنتەری راوێژکاریی زانکۆلاین لە زانکۆی ئاکرێ کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share