زیانەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی ئاشكراكران

لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی نوێ، زیانەكانی جگەرەكێشان و دووكەڵەكەی لەسەر پێست ئاشكرادەكات و دەڵێت، پێست دوچاری چەندین گرفت و نەخۆشی دەكات.

لێكۆڵینەوەكە لە زانكۆی كاڵیفۆرنیا كراوە، كاریگەرییەكانی نیكۆتین و پاشماوەكانی جگەرەكێشان لەسەر پێست دەردەخات كە لە درێژخایەندا دەبنە نەخۆشی.

بەپێی لێكۆڵینەوە ئەمریكییەكە، جگەرە تەنها لە كاتی كێشانیدا زیانبەخش نییە، بەڵكو دوای تەواوكردنی جگەرەكە، پاشماوەی دووكەڵەكەی لەسەر شوێنەكە و كەرەستە و شمەكەكان دەنیشێت، وەك قژی ئەو كەسەی لە شوێنەكەدایە، پۆشاك، ئۆتۆمبێل، مێز و مۆبیلیات و كەرەستەكانی تر.

لێكۆڵینەوەكەی زانكۆی كاڵیفۆرنیا ئاشكرایكردووە، كاریگەریی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەم بوارەدا زیاترە، چونكە ئەو شلەمەنییەی بەكاردەهێنرێت، پاشماوەی نیشتوو لەسەر جەستە و قژ و شمەكەكان بەجێدەهێڵێت، ئەو پاشماوانە پێست تووشی هەوكردن، ماندووكردن و پیربوون دەكەن.

زیانەكانی جگەرە هەر ئەو كەسانە ناگرنەوە كە دەیكێشن، بەڵكو منداڵان وەك لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، قوربانیی پاشماوەكانی دووكەڵی جگەرەكێشانن، بەو پێیەی منداڵان و بە تایبەت ساواكان كە گاگۆڵكێ دەكەن، زیاتر جەستەیان بەر زەوی و ئەو كەرەستانە دەكەوێت كە بە پاشماوەكانی دووكەڵی جگەرە ژەهراویبوون و بەوەش تووشی نەخۆشیی پێست دەبن.

بابەتی پێشتر

داروین نونێز جگە لە گۆڵ چ سوودێکی تەکتیکی بۆ لیڤەرپوڵ دەبێت؟

بابەتی دواتر

چاڤی دەتوانێت چوار یاریزان لە جێگەی بوسکێتس تاقی بکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share