بەرپرسێكی پارتی وازی لە حزبەكەی هێنا

كاروان كەریم مەحمود لە پۆستێكیدا دەڵێت، “لە بنەماڵەیەكی پارتی و رێبوارانی رێگای بارزانی، دەستلەكاركێشانەوەم لە پۆستی بەرپرسی ناوەندی لاوانی شارەزووری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و رادەگەیەنم هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی یەكجاریی خۆم لە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رادەگەیەنم”.

دەشڵێت، “نەخۆم و نە خێزان و نە ئەوانەشی كە كاریگەریم هەیە لەسەریان رێگا نادەم چیتر دەنگدەر و لایەنگری ئەو حزبە بن و بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەك ئێمە كوتلەی هیچ كەس نەبووین و پارتی عەیارە24 بووین، ئیتر ئەو هەموو زووڵم و نادادپەروەرییەی بەرامبەر خۆمان و بنەماڵەكەمان كراوە لێی دەگەڕێین بۆ رۆژگار و پیاوە كوتلەچییەكان”.

باسی لەوەشكردووە كە تەنها یەك دەنگ و یەك كادیری دڵسۆزی ئەو حزبە نەبووە، بەڵكو دەیان دەنگی لەگەڵدایە.

بابەتی پێشتر

سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share