تەندروستیی عێراق ئاماری ئەمساڵی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ئاشكرادەكات

ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە عێراق تووشی تای خوێنبەربوون هاتوون ئاشكراكرا لەگەڵ ئەو كەسانەی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، كۆی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا گەیشتووەتە 178 حاڵەت، لەو ژمارەیە 26یان گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، “زۆرینەی گیانلەدەستدانەكان لە پارێزگای زیقار بووە”.

بەدر روونیشیكردەوە، حاڵەتەكان بەمجۆرەن (زیقار 38 تووشبوو و شەش گیانلەدەستدان، نەینەوا 25 ; حەوت، بەغداد رەسافە 17 ; چوار، بەسڕە 15 ; سفر، واست 14 ; سفر، بابل 9 ; یەك، بەغداد كەرخ هەشت ; سفر، میسان هەشت ; دوو، دیالە حەوت ; یەك، موسەننا و هەولێر شەش ; سفر، دهۆك پێنج ; یەك، كەركوك چوار ; یەك، نەجەف چوار ; سفر، دیوانیە چوار ; دوو، كەربەلا و سلێمانی سێ ; سفر، سەلاحەدین دوو ; سفر و ئەنباریش هیچ حاڵەتێكی تووشبوون و گیانلەدەستدان نەبووە).

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، نیشانەکانی بریتین لە (تا ، ئازاری ماسولکە، ژانەسەر، رشانەوە، سکچوون و خوێنبەربوونی ژێر پێست، شینبوونەوەی پێست).

نەخۆشییەکە لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆی پێست، شانە، یان شلەی ئاژەڵەکانەوە دەگوازرێتەوە، یان لە رێگەی مێرووی گوازەرەوەوە.

بابەتی پێشتر

لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلول گەیەندرایە بەغداد

بابەتی دواتر

گرفتی پارەی گەنمی جوتیاران چارەسەرکرا و سبەینێ دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share