ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی منداڵانەوە

نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ئاگاداری کەسوکاری سەرجەم ئەو منداڵانە دەکاتەوە، کە کێشەی گەشەیان هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەکردووە،  هەموو ئەوانەی کێشەی گەشەیان هەیە و ناویان لەلای لیژنەی گەشە تۆمارکراوە، سەردان بکەن بەمەبەستی وەرگرتی دەرزی گەشەی منداڵ، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لەو دەرزییە گەیشتووەتە نەخۆشخانەکە.

جێگەی ئاماژەیە، تێکچوونەکانی گەشەی منداڵان، بە یەکێک لە کێشە هەستیارەکان دادەنرێت کە نابێت ئیهمالبکرێت، بۆ چاودێری گەشەی منداڵ پێویستە هەموو شەش مانگ جارێک سەردانی دکتۆر بکرێتەوە، چونکە بەمانگ و دوو مانگ هەست بەگەشە ناکرێت، ئەگەر گەشەی منداڵ باش نەبوو پێویستە زوو سەردانی دکتۆری منداڵان بکرێت پێش ئەوەی جومگەکانی دابخرێت و گەشەی بووەستێت.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە ناوەرۆكی دروشمی "كۆتایی پێ دەهێنین" رووندەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share