رۆیتەرز: سبەینێ رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، سبەینێ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، كۆبوونەوەیەکی سێ‌ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و كۆمپانیاكانی نەوت ئەنجامدەدرێت.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەینێ لە باڵەخانەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەغداد، بەمەبەستی واژووکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵیی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت و ئاستەنگییەکان چارەسەردەکرێن.

باسی لەوەشکردووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ئاستەنگی و تێبینییانەی لەبارەی دۆسیە و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەنێوان هەرسێ لا-دا کە ماوە، چارەسەربکرێن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، چاوەڕواندەكرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو دۆسیەیە بدرێت، پاشان رێككەوتنەكە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیا نەوتییەکان واژووبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share