سەعدی پیرە ناوەرۆكی دروشمی “كۆتایی پێ دەهێنین” رووندەكاتەوە

وتەبێژی یەكێتی ناوەرۆكی ئەو دروشمە رووندەكاتەوە كە حزبەكەی بەرزیكردووەتەوە و دەشڵێت، بانگەشەی هەڵبژاردن لە 25ی ئەم مانگە دەستپێدەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی دەربارەی ناوەرۆكی دروشمی “كۆتایی پێ دەهێنین” رایگەیاند، كۆتایی دەهێنین بە گرتنی رۆژنامەنووس، پاشاگەردانی، تاكڕەویی، بەبارمتەگرتنی مووچە، هێنانی بەرهەمی كشتوكاڵی و زیانگەیاندن بە بەرهەمی ناوخۆ، دەستێوەردانی دەرەكی و كۆتایی هێنان بە هەڵبژاردنێكی گومانلێكراو.

دووپاتیشیكردەوە، یەكێتی كاردەكات بۆ باش دیراسەكردن لەنێوان هەژماری من و تەوتین و هەڵبژاردنی ئەوەیان كە سوودی زیاترە، دیارە كە “تەوتین هەموو پشتیوانییەكی یاسایی هەیە بۆ ئەوەی فلسێك بە خەسار نەچێت”، هەروەها كاردەكات بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و پاكژ و دوور لە دەستێوەردان و ساختەكاری و، پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.

سەعدی پیرە ئەوەشی خستەڕوو، بانگەشەی هەڵبژاردن لە 25ی ئەم مانگە دەستپێدەكات. دواكەوتنی ماوەی بانگەشەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە لەڕووی یاساییەوە ناوی كاندیدەكان یەكلانەبوونەتەوە.

سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنیش باسی لەوەكرد، نیازمان نییە دوابخرێت، هەموو دۆست و دراوسێكانمان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن بكرێت، چونكە دەبێتە مایەی توندوتۆڵیی ئیدارەی هەرێم، نەهێشتنی تاكڕەوی، هێنانەكایەی پەرلەمانی كارا، وڵاتانیش چاوەڕێن هەرێم بەشداربێت لە چارەسەری كێشەكاندا.

سەبارەت بەو هێرشانەش كە لەلایەن میدیای هەندێك لایەنەوە دەكرێتەسەر سلێمانی، وتەبێژی یەكێتی ئاماژەی بەوەدا كە، ئێمە ستایشی هەموو شار و ناوچەكان دەكەین “تەنها لەبەر رق و كینە و مەترسی لە ئەنجامی هەڵبژاردن ناكرێت شارێك ناشرین بكەیت”.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرێكیشدا كە دەڵێت، لایەنێكی ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، دواكەوتنی بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیاری یەكێتی و پارتییە بۆ ئەوەی بەر لە دەستپێكردنی، دوو مووچە دابەشبكرێت، سەعدی پیرە وتی، “دەترسم بۆ بارانی چەند رۆژی داهاتووش وابڵێن، ئەوانە قسەن و دەكرێن، راستییەكەی ئەوەیە وردبینیی لیستی كاندیدەكان تەواو نەبووە”.

سەبارەت بە سەرژمێرییی گشتیش رایگەیاند، لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەرژمێری لە هەڵبژاردن گرنگترە بۆ كورد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی درۆنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، ڕایگەیاندووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت درۆن بەکاربهێنێت سزای دەدەین. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

ئەکرەم ئیمامئۆغلو: نەمانتوانی وابکەین هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە کۆمارەکەماندا یەکسانن

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ رایگەیاند، نەیانتوانی وابکەن هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە وڵاتەکەیاندا یەکسانن و لە دەرەوەی…
Total
0
Share