راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر دەستگیركردنی خاوەن و بەكارھێنەری گروپێكی راگەیاند و دەڵیت، “وێنە و ڤیدۆی نەشیاوی چەندین پیاو و ژنیان تۆماركردووە و لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی بڕێكی زۆر پارەی وەرگرتووە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند ھاوڵاتییەك سكاڵا تۆماركرا لەسەر ھەژماری “دادەتیك تۆك”، كە ھەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدۆی و وێنەی لە چەند كەسێك كردبوو، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی ھەولێر و لەڕێگی تیمی تەكنیكی و دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونەكان، توانیان شوێن و ناسنامەی بەكارھێنەری ھەژماری “دادە تیك تۆك” ئاشكرابكەن و دەستگیری بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە، كە ئەو تۆمەتبارە خاوەنی گروپی “مەلەفە زەخمەكان”ـە، لە تەلەگرام و خاوەنی ھەژماری “شۆخان”ـە لە سناپچات.

ئاسایشی ھەولێر ئاشكراشیكرد، لەبەر ئەوەی تۆمەتبارەكە كەسێكی شارەزا بووە لە بواری تەكنیكی و لە شێوازی گفتوگۆكردندا، توانیویەتی دەنگی خۆی بۆ ژن بگۆڕێت، وێنە و ڤیدۆی نەشیاوی چەندین پیاو و ژنی تۆماركردووە و لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی وێنەكانیان بڕێكی زۆر پارەی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی: ئەوانەی هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلاریان داوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگا دەکرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە کە لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە رێکاری توند بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر و جەختدەکاتە کە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆكانیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بگەنە ئەنجام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی…
Total
0
Share