ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە رێگای دەربەندیخان – گەرمیان نەوتی رەش رژاوە و داوا لە شۆفێران دەكەین تاوەكو هاتوچۆ لە رێگاكە ئاسایی دەبێتەوە ئەو شۆفێرانەی لە سلێمانییەوە بەرەو گەرمیان دەڕۆن رێگای ناوتاق بەكاربهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكەین كە لە سلێمانییەوە بەرەو دەربەندیخان و گەرمیان دەگەڕێنەوە، رێگای ناوتاق بەكاربهێنن لەبەر ئەوەی لە رێگاكەدا نەوتی رەش رژاوە و ئەو شۆفێرانەشی كە لە گەرمیان و دەربەندیخانەوە بەرەو زەڕایەن و سلێمانی دەڕۆن رێگای ئاسایی خۆیان كە رێگای تونێلە بەكاربهێنن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ، لە ئێستادا مەفرەزەكانمان لەوێن و لە هەوڵی چارەسەر كردنی گرفتەكەن تا یەك دوو كاتژمێری داهاتوو هاتوچۆ لە رێگاكە ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: بەهۆی تەمێکی چڕەوە ئاستی بینین کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، تەمێکی چڕ لە رێگەکانی دەرەوە، ئاستی بینینی کەمکردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share