دوای بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور نرخی مریشکیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی گۆشتی سوور بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی مریشکیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و وەزارەتی کشتوکاڵیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

بەپێی لێدوانی فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانە ئاژەڵییەکانی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، “هۆکاری سەرەکیی پشت گرانبوونی مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی زۆری نرخی گۆشتی سوور، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر مریشک وەک بەدیلێک بۆ گۆشتی سوور لەم ماوەیەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا نرخی مریشک زۆر دابەزیبوو بەڵام ئێستا بەهۆی خواستی زۆر لەسەری نرخەکەی بەرزبووەتەوە و ئەوەش حاڵيتێکی ئاساییە کە هەر بەرهەمێک خواستی زۆر لەسەربێت نرخی لە بازاڕدا بەرزدەبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو نزیکبووەتەوە لە پێنج هەزار دینار، لە کاتێکدا لە ماوەی رابردوودا نرخەکەی لە نێوان دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 دیناردا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share