رۆژنامەیەکی ئەمریکی پلانی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرادەکات

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ، بڵاویکردەوە، تاوەکو مانگی ئەیلولی 2025 سەدان سەربازی ئەمریکی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، عێراق بەجێدەهێڵن و لە کۆتایی ساڵی 2026 دا هێزە جێگیرکراوەکانیان لە هەولێر دەکشێننەوە.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە دەڵێت، عێراق و ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک کە هەفتەی داهاتوو رادەگەیەندرێت، بۆ کشانەوەی سەدان هێزی ئەمریکی و هێزی دیکەی بیانی لەعێراق تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا باس لەوە دەکات، “هێڵکارییە گشتییەکانی پلانی کشانەوەکە تەواوبوون، بەڵام هەندێک وردەکاریی دیکە هەن کە پێویستە یەکلابکرێنەوە بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی”.

بەرپرسە ئەمریکییەکان بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، “ئەگەری زۆرە هێزێکی بچووکی ئەمریکی دوای ساڵی 2026 بمێنێتەوە بە پلەی راوێژکار و پێشکەشکردنی هاوکاریی لۆجستی بۆ ئەو هێزە ئەمریکییانەی لە سوریا جێگیرکراون بەپێی رێککەوتنێکی نوێی ئەمنیی دوولایەنە”.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

لە پارێزگای بەسرە چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.…
زیاتر ببینە

یاسا دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكانی چۆن یەكلاكردوەتەوە؟

ڕێوشوێنەكانی چۆنیەتی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و جێگرەكانی بە یاسا ڕێكخراوە. ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share