ملیۆنان منداڵ لە ئەوروپا لە بەردەم هەڕەشەی هەژاریدان

نزیكەی 20 ملیۆن منداڵ لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە بەردەم مەترسیی هەژاریدان، وەك ئەوەی راپۆرتی رێكخراوێكی ئەڵمانیی تایبەت بە منداڵان ئاماژەی پێداوە و دەشڵێت، منداڵانی باوان كۆچبەر زیاتر زەرەرمەند دەبن.

رێكخراوی (منداڵان رزگاربكەن)ی ئەڵمانی دەڵێت، یەكێك لە كۆی چوار منداڵ لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا لە بەردەم مەترسیی هەژاریدایە. بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە ژمارەی ئەو منداڵانەی لە لێواری هەژاریدان بە بڕی 200 هەزار لە ساڵی 2021 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 19.6 ملیۆن منداڵ.

روونیشیكردەوە، زیادبوونی تێچووی ژیان، قەیرانی ئاووهەوا و پەتای كۆڤید-19 لە پشت ئەو “زیادبوونە نیگەران ئامێزە” دان.

ئیریك گروسهاوس، بەڕێوەبەری هۆشیاری لە هەژاری منداڵان و نایەكسانیی كۆمەڵایەتی لە رێكخراوەكە رایگەیاند، ژمارەكان “ئازاربەخشن”. لە ئەڵمانیا زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵ لە هەژاریدا دەژین.

راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە ئەو منداڵانەی بە بنەچە كۆچبەر و ئەوانەن كە داوای مافی مانەوەیان كردووە، هەروەها ئەوانەی تۆمارنەكراون و كەسوكاریان لەگەڵدا نییە زۆرترین زەرەرمەندن.

بۆ نمونە لە ئیتاڵیاش 4.32%ی كۆچبەران لە هەژاریدا دەژین، بەرامبەر 7.2% لەنێو هاوڵاتییانی ئیتاڵیدا.

ئیڤا سپیرلنگ، بەڕێوەبەری رێكخراوەكە دەڵێت، ناكرێت هیچ منداڵێك بچێتە خوێندنگا بە گەدەی خاڵی، یان نیگەران بێت دەربارەی كاری باوانی یاخود لە ماڵێكدا بژی بەبێ ساردكەرەوە و گەرمكەرەوە

بەڵام بەهۆی كاریگەریی قەیرانەكانی ئەوروپاوە خواردنی خۆراك، یان بەدەستهێنانی گەرمكەرەوە لە بژاردەی زۆرێك لە خێزانەكاندا نەماوە و بەوەش منداڵان لەو پێویستیانە بێبەش دەبن كە پێویستن بۆ گەشە و خۆشگوزەرانییان.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی دوکەڵ لەناو فڕۆکەیەک لە ئاسماندا بەهۆی باڵندەیەکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 96 دۆلار…
زیاتر ببینە

ڕوسیا: ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی هەیە
ئەمریكا: ئەو بانگەشەیە درۆیە و ڕوسیا دەیەوێت چەكی كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكاربهێنێت

ڕوسیا دەڵێت، “ئۆكرانیا چەكی بایۆلۆژی دروستدەكات”، پرسیارەكان ئەوانەن كە بانگەشەكانی ڕوسیا سەبارەت بە بوونی چەكی بایۆلۆژی لە ئۆكرانیا…
Total
0
Share