یەکەم ئاماری جەنگی نێوان هیندستان و پاکستان بڵاوکرایەوە

ئاڵۆزییەکانی هیندستان و پاکستان تا دێت زیاتردەبێت و ژمارەی قوربانیان روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هیندستانەوە بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر بەشە هیندییەکەی کشمیر حەوت کەس کوژراون و 35 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی پاکستان بڵاویانکردەوە، لایەنی کەم 26 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و 46 کەسیش برینداربوون.

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “هیواکان زۆر بەخێرایی لەناودەچن”، داوایشیکرد، هەردوو وڵات بە زوویی کۆتایی بەو جەنگە بهێنن.

ناکۆکییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان نوێ نین بۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەرێمی کشمیر لەنێوان هەردوو وڵات بوو بە دووبەشەوە، لەو کاتەوە و بەردەوام پاکستان هەوڵدەدات ئەو بەشەی بەر هیندستان کەوتووە وەریبگرێتەوە و بیکات بە بەشێک لە خاکەکەی، بەڵام هیندستان ئامادەی سازشکردن نییە لەو پرسەدا، بۆ ئەمەش هەر جارە و بە بیانوویەک ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێتە کایەوە.

هەفتەی رابردوو عەتەڵلا تارار وەزیری راگەیاندنی پاکستان رایگەیاند، وڵاتەکەی زانیاریی باوەڕپێکراوی هەیە کە هیندستانی دراوسێی بە نیازە لە ماوەی یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوو هێرشبکاتە سەریان.

هەر وەک ئەوەی پێشبینیکرابوو، دوێنێ چوارشەممە هیندستان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر پاکستان دەستپێکرد و هەر بە زووییش لەلایەن ئەو وڵاتەوە وەڵامدرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازدەکات

لەسەر داوای سویسرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەناکاوی نائاسایی کراوە ئەنجامدەدات. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست…
Total
0
Share