تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی بۆ ناوەندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی راپەڕین بڵاوکردەوە، کە هەواڵەکە راستنییە و روونکردنەوەدەدات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە نیە بۆ دامەزراندن، هەرکاتێکیش هەواڵی لەم جۆرە هەبێت بە رەسمی بڵاودەکرێتەوە هاوشێوەی دامەزراندنی ژماریەک کارمەندنی تەندروستی کەپێشووتر بەشێوەی گرێبەست بۆ سنورەکەمان دامەزران.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەر دامەزراندنێکیش هەبێت لە رێگەی ئەنجوومەنی راژەوە دەکرێت و بەپێی خاڵبەندی دەبێت .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا…
Total
0
Share