سێ گوند و ناوچە خرانە ناو سنووری شارەوانیی سلێمانی

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندییان دەربڕی لەسەر گواستنەوەی شارەوانیی تووەسپی و هەردوو گوندی کانی گۆران و فەیاڵ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

بەپێی ژمارەیەک نووسراو کە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە بڵاوکراونەتەوە، هەریەکە لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی شارەوانیی تووەسپی و هەردوو گوندی کانی گۆران و فەیاڵ بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

لە دوای ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییانە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە دەست چارەسەری کێشەی ئەو سنوورانە و تەملیککردنیان دەکرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

وڵاتێکی فرە دوورگەیە و خاوەنی خاکێکی زۆرە

بابەتی دواتر

یەکشەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی وەرزی پاییزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share