راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتن كراوە كە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامبێت و دەشڵێت،” لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە هەیە”.
سەبهان مەلا جیهاد، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە تاوەكو تاكۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت و ئەو بابەتە رێككەوتنی لەسەركراوە.
راوێژكارەكەی سودانی جەختیكردەوە و وتیشی، ” لێكتێگەیشتنی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر مووچە هەیە و بە گوێرەی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە مووچە رەوانەدەكرێت”.