دەزگای تایمزی بەریتانی (Times Higher Education) کۆتا وەشانی ریزبەندیی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی (Arab University Rankings) بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئەنجامەکان، زانکۆی راپەڕین لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندیی 126 بۆ 150 دایە، و پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی بەدەستهێناوە.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی زانکۆی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا، دەڵێت، “پیرۆزبایی لە توێژەران، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران، دەکەین، ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووبوون و دڵسۆزیی تەواوی ستافی ئەکادیمی و لیژنەی رانکی زانکۆکەیە و هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی لە هەرێمی کوردستاندا”.
زانکۆکە بۆ یەکەمجارە بەشداریی ئەم ریزبەندییە دەکات و راستەوخۆ دەچێتە پێشەنگی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان؛ ساڵی 2024 وەک هەنگاوی یەکەم دۆسیەی پێشکەشکردبوو و پلەی (Reporter)ی پێدرابوو، بەڵام ئەمساڵ پێشکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد.