بێگەرد تاڵەبانی: بڕی 500 دۆنم زەویمان بۆ كۆلێژی ئەندازیاریی زانستە كشتوكاڵییەكانی كفری تەرخانكرد

بڕی 500 دۆنم زەوی بۆ كۆلێژی ئەندازیاریی زانستە كشتوكاڵییەكانی كفری تەرخانكرا.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی گەیاندنی پشتیوانی و داخوازییەكانی هاوڵاتییانی ئازیزی كفری، ڕاوێژكاری وەزارەت (شەیما جەماڵ كوێخا) بە نوێنەرایەتیی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەردانی خێوەتگەی مانگرتووانی كرد و موژدەی تەرخانكردنی بڕی( 500) دۆنم زەویی كشتوكاڵی بۆ كۆلێژی ئەندازیاریی زانستە كشوكاڵییەكانی كفری راگەیاند.

ئاشكراشیكرد، ئەو داواییە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆی گەرمیان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی گەرمیانەوە ئاراستەمان كراوە و وەكو وەزارەت جەختدەكەینەوە لەسەر هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ سەرجەم داواكاری و كێشەكانی پەیوەست بە پەرەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵ و ئاودێری لە كفری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share