خوێندنی باڵای هەرێم: لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی کارا دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا و لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین کارا دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”نمرەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی کە ژمارەیان 55 هەزار 720 دەرچووە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا بەمەبەستی کارکردن لەسەریان لەچوارچێوەی سیستمی زانکۆلاین بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە رێژەی دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی لە ئەمساڵدا بە بەراودر بە ساڵی رابردوو 19 هەزار دەرچوو زیادیکردوە”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵای هەرێم ژمارەی دەرچووانی بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەکان و رێژەی نمرەی بەدەستهاتویو خوێندکاران خرانەڕوو بە شێوەیەک، ”دەرچووانی بەشی زانستی ژمارەیان 41 هەزار و 277، وێژەیی 13 هەزار و 541 و پیشەیی 902 دەرچووە بێجگە لە دەرچووانی خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان”.

جەختلەوەشکراوەتەوە، ”وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی بەخۆڕایی بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەرەخسێنێت، بەشێوەیەک دەرچووان بەپێی حەز و خولیا و کۆنمرەکانیان لە ناوخۆی هەرێمی دەرفەتی خوێندنی یەکسان و دادپەروەریان بۆ بڕەخسێندرێت”.

دەشڵێت، ”هەموو ئەو کەسانەی کە لە خوار ساڵی 2000ەوە دەرچوون و ناویان لەناو سیستمی زانکۆلایندا نییە، پێویستە لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە کە وەزارەتی پەروەردە دایدەنێت دواتر سەردانی وەزارەتی پەروەردە دەکەن بۆ وەرگرتنی یوزەرنەیم و پاسۆرد بەمەبەستی پڕکردنەوەی زانکۆلاین”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی خانەوادەی شەهیدانەوە بڕیاردرا و مووچەکانیان زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بایۆمەتری گەورەترین پرۆژەی بە داتاکردنی حکومڕانییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share