ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازیی هەولێر کەوتووەتەوە

لە ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی فرۆشتنی کەلوپەلی بیناسازی کەوتووەتەوە و زیانی زۆری بەو کۆگایە گەیاندووە.

کاروان میراودەلی، وتەبیژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێکیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئاگرێکی مەترسیدا لە کۆگاکەدا کەوتوووەتەوە تا ئێستا 65٪ کۆنترۆڵ کراوە.

دەشڵێت، “13 تیممان لە کارکردندان بەڵام بەهۆی ئەو کەلوپەلانەی لەناو کۆگاکەدان کۆنترۆڵکردنی قورسبووە و تاوەکو ئێستاش هۆکارەکەی دیار نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشەنگە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد…
Total
0
Share