کاندیدێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا کاندیدی ژمارە 25 ی هاوپەیمانیی نیشتمانیی لە بازنەی سلێمانی دووربخاتەوە.

بەپێی نووسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە ئەحمەد مەحمود محەمەد ئەمین کە کاندیدی ژمارە 25 ی هاوپەیمانیی نیشتمانییە لە بازنەی سلێمانی لە کاندیدبوون دووربخاتەوە.

ئاشکراشیکرد، هۆکاری دوورخستنەوەکەی بەهۆی سەردانینەکردنی بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوانی بەغداد بۆ سەلماندنی شیاوێتی بۆ کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە ئێستادا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە وردبینیکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە دوای تەواوبوونی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی: ئەمساڵ ئاوی ژێرزەوی بوژانەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ دابەزینێکی مەترسیدار لە ئاستی ئاوی ژێرزەوی ڕووینەداوە. خومار نەجم، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی…
Total
0
Share