حەج و عومرەی هەرێم لەبارەی گیرخواردنی زیاتر لە دوو هەزار عومرەکار لە سعودیە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریانخواردووە و دەڵێت چەند بژاردەیەکیان لەبەردەمدایە.

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ دەبوو 450 عومرەکاری هەرێم بە رێگای ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێم بەڵام بەهۆی روودانی کێشەیەکی تەکنیکی لە خشتەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان هەڵوەشایەوە.

وتیشی، دوای هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان هەر زوو هاتینە سەر خەت و لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی و هێڵی ئاسمانی عێراقی گفتوگۆمان کرد، ئەوان پێیان وتین، چارەسەرکردنی کێشەکە و رێکخستنەوەی گەشتەکان کاتی پێویستە، بەڵام دڵنیایان نەکردینەوە بە چەندی دیکە دەتوانن ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دوو هەزار عومرەکاری هەرێم لە وڵاتی سعودیەن، بە دڵنیاییەوە کێشەکە بە زوویی چارەسەرنەکرێت ئەوانی دیکەش گیردەخۆن، بۆیە پێویستە بە زوویی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.

نیاز نەقشبەندی جەختیکردەوە، بەپێی یاسا دەبێت کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەگەر گەشتی گەڕاندنەوەی ئەنجامنەدا پێویستە پارەی گەشتەکە و کرێی مانەوەی ئەو کەسانە قەرەبووبکاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش عومرەکاران بژاردەی دیکەیان هەیە، کە یەکێکیان ئەوەیە بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە، یاخود هێڵێکی دیکەی فڕۆکەوانی بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق: بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە سلێمانی روویدا

بابەتی دواتر

دوای چوار رۆژ لە خنکانی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی جلی كوردی پێشخرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی لە 10ی 3ی 2023 دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە، چالاكییەكانی…
Total
0
Share