كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد و بڕگەی دەنگدان لەسەرە پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكەی دواخرا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئامادەبوونی 180 پەرلەمانتار دەستیپێكرد و كارنامەی دانیشتنەكە لە سێ بڕگە پێكهاتبوو، بەڵام ئەو بڕگەیەی كە داواكاریی نوێنەرانی كورد بوو بۆ دەنگدان لەسەر رەشنووسی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكەی دواخرا.

هەربەپێی زانیارییەكان نوێنەرانی كورد سوورن لەسەر دەنگدان بەپڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكەی و پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كرابوو بڕیاربوو ئەمڕۆ دەنگی لەسەر بدرێت.

بابەتی پێشتر

كریستیانۆ پەیامێك ئاراستەی هاندەرانی لە عێراق دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابوریی هەرێمەكەمان بەهێزتربكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات،…
Total
0
Share