بەتەمەنترین پشیلەی جیهان لە تەمەنی 33 ساڵیدا مرد

بەتەمەنترین پشیلەی جیهان لە بەریتانیا لە تەمەنی 33 ساڵیدا کۆچی دواییکرد کە یەکسانە بە 152 ساڵی مرۆڤ.

پشیلەکە ناوی “رۆزی” یەو لە ساڵی 1991  لەدایکبووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تەمەنی بووە بە 33 ساڵ.

میدیا بەریتانییەکان بڵاویان کردەوە، سەرەڕای تەمەنی پشیلەکە، بەڵام نازناوەکەی وەک بەتەمەنترین پشیلە رەسمی نییە، بەوپێیەی ئینسکلۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان لە ساڵی رابردوودا زۆر هانی خاوەنەکەی داوە نازناوی رەسمی وەک بەتەمەنترین پشیلەی ماڵی بۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو کارەی نەکردووە.

تاوەکو ئێستا نازناوی رەسمی بەتەمەنترین پشیلە بۆ پشیلەیەکی تەمەن 28 ساڵ دەگەڕێتەوە بە ناوی “فلۆسی” و خەڵکی ئینگلتەرایە.

رۆژنامەی میرەر-ی بەریتانی لە زاری لەیلا- بەخێوکەری پشیلەکەوە بڵاویکردەوە، کە دەڵێت، “هەستم بە نیگەرانییەکی زۆر کرد کاتێک لەدەستمدا، من لە منداڵییەوە ئەو پشیلەیەم بەخێوکرد و گەورەم کرد، لەم دواییەدا دۆخی تەندروستی تێکچووبوو هەتاکو چەند رۆژێک پێش ئێستا لە نێو ماڵەکەدا پاڵکەوت و مرد”.

رۆزی زۆر حەزی لە خواردن و خەوتن بووە، لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا لە سەر پەنجەرەی ماڵی لەیلا خەوتووە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

بابەتی دواتر

كارئاسانی بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بە نرخی رەسمی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆبایدن: ئێران ڕزگار دەكەم

جۆبایدن بەڵێندەدات ئێران ڕزگار بكات، دەشڵێت خۆپیشاندەرانی ئێران بەمنزیكانە سەركەوتوو دەبن. جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، وتارێكی پێشكەش كرد…
Total
0
Share