دوو گەنجی كورد دیزاینێكی ئایفۆن پێشكەش بە كۆمپانیای ئەپڵ دەكەن

دیزاینە پێشكەشكراوەكە

هەریەك لە نەبەز جەلیل و هۆگر تەنیا، دوو گەنجی گرافیك دیزاینەری كوردن لە پۆستێكدا دەڵێن، ویستمان دیزاینێک بە شێوازێکی نوێ دروستبكەین کە هەم مۆدێرن بێت و هەم دیزاینی کامێرای کلاسیکی پیشان بدات.

دیزاینەکە لەسەر بنەمای خودی لۆگۆی APPLE دامەزراوە و رێبازێکی بریقەدار و مینیمالیستی لەخۆگرتووە کە ئەزموونی بەکارهێنەر بەرزدەکاتەوە، وەك ئەوەی ئەو دیزاینەرانە دەیڵێن.

ئاماژەشدەدەن، لە دوای یەک مانگ قسەکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ، بەداخەوە ئەپڵ ئاگاداری کردینەوە کە ناتوانن دیزاینەکەمان قبوڵ بکەن و دەڵێن، “بەڵام شانازی بەو کارانە دەکەین کە کردوومانە و ویستمان لەگەڵ هەمووتان بەشداری پێبکەین. کێ دەزانێت، رەنگە رۆژێک ئەپڵ بە دیزاینەکەماندا بچێتەوە و بەکاری بهێنێت!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە…
Total
0
Share