وادەی دابەشكردنی دوو مووچە لە هەرێم راگەیەندرا

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و لیستەكان بەتەواوی دەبەین و ئەو مووچانەی مانگی حەوت كە بڕدراون دەگەڕێندرێنەوە و مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت و بە هەمانشێوە لیستی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ خۆمان دەبەین و بەپێی رێككەوتنەكان دوای دوو هەفتە مووچەی مانگی نۆ دەنێردرێت.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەو تێبینییانەی كە هەبوون سەبارەت بە ناوی لێكچوو و ئەوانەشی بایۆمەترییان نەبووە چارەسەردەكرێن و بۆ بابەتی مووچەخۆرانی ناوچە دابڕێندراوەكان میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان دانراوە و هەفتەی داهاتووش وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغداد و تەواوی لیستەكان لەگەڵ خۆمان دەبەینە بەغداد و ئەو مووچانەی لە مانگی حەوت بڕدراون دەگەڕێندرێتەوە بەوەش مووچەی مانگی هەشت زامندەكرێت و دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند، بە هەمانشێوە لیستی مووچەی مانگی نۆ لەگەڵ خۆمان دەبەینە بەغداد و دوای ئەوەش لە دوای دوو هەفتەی دیكە مووچەی مانگی نۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەنێرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ مارلویس ساکۆ: پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین

بافڵ تاڵەبانی پارێزگاریكردن لە پێكەوەژیانی نەتەوە و پێكهاتە ئاینییەكان دووپاتدەكاتەوە، بە کۆڵەکەی دیموکراسی و پێکەوەیی وەسفیدەكات، داكۆكیكردن لە…
Total
0
Share