لە فەرەنسا تەرمی چوار شاخەوانی بیانی دۆزرانەوە

حكومەتی فەرەنسا دۆزینەوەی تەرمی چوار شاخەوانی كۆری و ئیتاڵی راگەیاند كە لە شەممەی رابردووەوە لە نزیك لوتكە چیای مۆنت بلاكی سنووری فەرەنسا-ئیتاڵیا دیارنەمابوون.

بەرپرسی شارەوانیی ناوچەكە رایگەیاند، “هۆكاری زمان رەنگە پاڵنەربووبێت كە هیچ رێنیشاندەرێكیان لەگەڵ خۆیان نەبردووە” ئاماژەی بەوەشدا “چوار شاخەوانەكە -دوو ئیتاڵی و دوو كۆری- بەهۆی ماندووبوونەوە گیانیان لەدەستداوە”.

روونیشیكردەوە، “خراپی دۆخی كەشوهەوا لە ئاكامی گەردەلول، رێگربووە و بەهۆیەوە لە شاخەكەدا كە بەرزییەكەی چوار هەزار مەترە ماونەتەوە و، نەیانتوانیوە داببەزنەوە خوارەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share