مۆبایل و شێرپەنجەی مێشك.. توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندیی نێوانیان یەكلادەكاتەوە

پێداچوونەوەیەكی نوێ لەسەر داوای رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەنجامدرا بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو مشتومڕەی لەسەر ئاستی جیهان هەیە دەربارەی ئەوەی ئایا پەیوەندی هەیە لەنێوان بەكارهێنانی مۆبایل و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك.

پێداچوونەوەكە كە رۆژی سێشەممە بڵاوكرایەوە دەڵێت، سەرەڕای زیادبوونی بێشووماری بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای پەیوەندیی بێتەل، لە بەرامبەردا زیادبوون لە حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك رووینەداوە، ئەمە لەسەر ئەو كەسانەش جێبەجێ دەبێت كە پەیوەندیی تەلەفۆنیی درێژ ئەنجامدەدەن یان زیاتر لە دەیەیەكە مۆبایل بەكاردەهێنن.

لەو كارەدا شیكاری بۆ 63 توێژینەوە كرا كە لەنێوان ساڵانی 1994 و 2022 ئەنجامدراون و، 11 لایەنی توێژینەوە لە 10 وڵات هەڵسەنگاندنی بۆ كردووە.

مارك ئیلوود، یەكێك لە ئامادەكارانی توێژینەوەكە و مامۆستای بواری شێرپەنجە لە زانكۆی ئۆكلاند لە نیوزلەندا رایگەیاند، پێداچوونەوەكە هەڵسەنگاندنی بۆ كاریگەریی فریكوێنسی شەپۆلەكانی رادیۆ كرد كە لە مۆبایل و تەلەفزیۆن و ئامێرەكانی چاودێریی منداڵ و رادارەكاندا بەكاردێت.

وتیشی، “هیچ كام لەو بوارە سەرەكییانەی توێژینەوەكە گرتنیەوە زیادبوونی مەترسی نیشان نەدا”.

بەهەمان شێوە پێداچوونەوە بە تۆمارەكانی پەیوەست بە شێرپەنجەكانی مێشك لە پێگەیشتووان و منداڵان، شێرپەنجەی رژێنەكان و، مەترسییەكانی پەیوەندیدار بە بەكارهێنانی مۆبایل و ئامێرەكانی ناردن و وێستگەكانی پەخشیش كرا.

پێداچوونەوەكە لە پاش هەوڵی هاوشێوە بوون. پێشتر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و ناوەندە تەندروستییە نێودەوڵەتییەكانی دیكە رایانگەیاند كە هیچ بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە نییە لەسەر كاریگەریی تەندروستیی زیانبەخش بەهۆی ئەو تیشكەی لە مۆبایلدا هەیە، بەڵام داوایانكرد توێژینەوەی زیاتر ئەنجامبدرێت.

لای خۆیەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەكانی شێرپەنجە ئەم تیشكانەی ئێستا بەوە ناودەبات كە “دەشێت هۆكاربن بۆ شێرپەنجە” یان لە جۆری بی 2 بن، ئەو پلەبەندییەی ئاژانسەكە بەكاریدەهێنێت كاتێك ناتوانێت ئەگەری پەیوەندیی نێوانیان بەدووربزانێت.

بابەتی پێشتر

پزیشکیان گەیشتە هەولێر

بابەتی دواتر

بە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ئەمریکا هاوکاریی سەربازیی میسر دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پیربوونی بایۆلۆژی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە…
Total
0
Share