كۆرۆنا لە هەرێم 120 هەزاری تێپەڕاند.. توشبوون و مردن لە بەرزبوونەوەدایە

هەشت هەزار و 955 پشكنین ئەنجامدراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 800 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئازار ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و 955 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 839 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 352 توشبوو چاكبوونەتەوە و 10 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكە كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 120 هەزار و 319 توشبوو، لەو ژمارەیە 108 هەزار و 835-یان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 653 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share