راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی داراییەوە.. بڕیاری خەرجكردنی مووچە درا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە درا.

بەپێی راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری / وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە دراوە و خەرجكردنی مووچەی ئەو توێژە وەك كۆتا مانگ خەرجكراوە.

دەشڵێت، “بەپێی یاسای چاكسازی پێویستبوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی 2020 ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە دۆسیەكانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كە ئەوە تێبینیی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستانە كە نابێت هیچ خانەنشینێك لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان مووچە وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

لە ناوچەیەکی هەرێم نەوتی سپی دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

پزیشکیان گەیشتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێی گومرگی گه‌رمیان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ به‌ڕێوەبه‌ری نوێی گومركی گه‌رمیان ده‌ركرد، دواى ئه‌وه‌ى هەردوو به‌ڕێوەبه‌رى پێشووى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ و…
Total
0
Share