بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی 60 هەزار خوێندکار کراوە و پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ کۆنمرەی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان داببەزێت.
خەتاب شێخانی، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “ئەمساڵ 57 هەزار و 980 خوێندکار قۆناغی 12ی ئامادەییان تەواوکردووە و وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمساڵ دەتوانێت سەرجەم ئەو دەرچووانەی کە فۆڕمی زانکۆلاین پڕدەکەنەوە، وەربگرێت”.
وتیشی، “پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ کۆنمرەی وەرگرتن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان داببەزێت”.