بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەرگای پێشكەشكردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای خۆتۆماركردن بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكاتەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش دەڵێت، چەند مەرجێك دیاریكراون و هەڵبژاردنیشیان…
Total
0
Share