راپۆرتێک: عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتەدانەدایە کە زۆرترین مەترسیی رووداوە سروشتییەکانی لەسەرە

ریزبەندییەکە لەلایەن رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)ئامادەکراوە و پلەبەندی بۆ ئەو وڵاتانە کراوە کە لەمساڵدا زۆرترین مەترسیی کارەساتە سروشتییەکانیان لەسەرە، لە زۆرەوە بۆ کەم.

ریزبەندییەکە لە نێوان 193 وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و فلیپین پلەی یەکەمی گرتووە بەهۆی زۆری مەترسیی کارەساتی سروشتی لەسەری و مۆناکۆش لە پلەی کۆتایی ریزبەندییەکە دێت، چونکە کەمترین مەترسی رووداو و کارەساتە سروشتییەکانی لەسەرە.

لە ریزبەندییەکەدا عێراق پلەی 63 ی جیهان و 10 یەمینی وڵاتە عەرەبییەکانی گرتووە.

مەترسییەکان تەنها بە بەهێزی کارەساتە سروشتییەکانی وەک لافاو و بومەلەرزە و زریان نەپێوراوە، بەڵکو چڕی دانیشتووان، توانای بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان بەشێکی دیکەن لە ئامرازەکانی پێوانەکردنەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share