ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد تاوتوێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری ئەنجامبدات.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، تاوتوێی دەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە دەکرێت کە لەنێوان هەردوو ئەنجومەنی وزاریی ئابوریی هەرێم و عێراق بەڕێوەچوون.

لە رۆژانی 8 و 9ی ئەم مانگە لە هەولێر چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان هەردوو ئەنجومەنی وزاریی ئابوریی هەرێم و عێراق لەبارەی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوانیان بەتایبەت گرفتە ئابوورییەکان و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەڕێوەچوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران: وەک شوێنگرەوەی ئۆکرانیا لە ئەرمینیاوە کاڵا هاوردە دەکەین

یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەرمینیا سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن…
Total
0
Share