دوو گەنجی کورد لە فەرەنسا کوژران

لە جەنگەڵی دانکیخ دوو گەنجی کورد کە خەڵكی شاری کەلارن کوژران و کەسێکیش برینداربوو.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ شەممە لە جەنگەڵی دانکیخ چەند گەنجێکی کورد لەناو خۆیاندا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێ، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسەی کە کوژراون ناویان کارزان عەبدوڵا و محەمەد نەجمە، خەڵکی شاری کەلارن و هاوڕێی یەکترین.

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا خێزان و کەسوکارەکانیان لە رێگای ئێمەوە داوای گەڕانەوەی تەرمەکانیان نەکردووە، داوای بکەن بە دڵنیایی بۆیان دەگەڕێنینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی: بەنداوێکی نوێ لە سنووری سەرچنار دروستدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، “هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەکانی نۆژەنکردنەوەی سەرچنار بە فراوانکردنی شەقامەکە دەستپێدەکات و بەنداوێکی نوێش دروستدەکرێت”.…
Total
0
Share