لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

لە گوندی سێکانیانی کەرکوک رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئەمنی و چەند چەکدارێک روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە گواستییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی چەند کەسێکی داواکراو چوونەتە گوندی سێکانیان لە پارێزگای کەرکوك، بەڵام ئەو کەسانە رووبەڕووی هێزەکە بووەتەوە و تەقە لەنێوانیان روویداوە.

ئاشکراشیکرد، هێزەکە سەر بە ئاسایشی نیشتمانین، لە ئێستادا شەڕ و رووبەڕووبوونەوە وەستاوە.

ئاشکراشیکرد، چەکدارەکان داعشن و یەکێکیان کوژراوە یەکێکیان لە خانوویەکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەوی دیکە هەڵاتووە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

خواردنەوەی رۆژانەی ئەم بڕە لە كافایین مەترسیدارە

بابەتی دواتر

رۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشووی رەسمییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share