ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی مووچە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە و فەرمانبەران خواستییان ئەوەیە مووچەکانیان لەسەر بانکە حکومەییەکان بێت.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ”ناردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە پەیوەستە بە پابەندییەکانی هەرێمەوە بەبێ زیادکردنی ناوی نوێ، هاوکات ماوەیەکیش دراوەتە هەرێم بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، ”ئەگەر لە دادگا بڕیاردرابێت کە مووچەی فەرمانبەران لە بانکە ئەهلییەکان بەبانکی بکرێت ئەوا هیچ رێگرییەک نییە، بەڵام فەرمانبەران و مووچەخۆران خواستییان ئەوەی مووچەکانیان لەسەر بانکە حکومەییەکان بێت”.

دەشڵێت، ”کێشەکانی مووچە و ئەوەی پەیوەستە بەو بابەتەوە دەبێت چارەسەربکرێن و دەبێت هەردوولا نیازپاکبن لەگەڵ یەکتر و نابێت فەرمانبەران ببن بە قوربانی و دەبێت هەردوولا کاربەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە”.

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد بەردەوامن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی لەبارەی دەوامی سەنتەرێکی سەربەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتییان و سوودمەندان ئاگاداردەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری ئۆتیزمی سەربە…
Total
0
Share