دادگای فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی رەتکردەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سکاڵای دژی هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئایینیی رەتکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردنی 13 سکاڵا دانیشتنی ئەنجامدا و لەمیانیدا، دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروباری ئایینی رەتکردەوە.

لە یەکێک لە سکاڵاکاندا داواکراوە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەڵبوەشێندرێتەوە، بەوپێیەى دژى پێنج ماددەى دەستوورى عێراقە و لە برى ئەو وەزارەتە، وەقف بۆ پێکهاتەکان دروستبکرێن، کە لە رووى کارگێڕی و داراییەوە سەربەخۆ بن و ببەسترێنەوە بە ئەنجومەنى وەزیرانەوە.

هاوکات لە سکاڵاکەى دیکەدا، داوا دەکرێت دادگاى باڵاى فیدراڵى وەزارەتى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان بە نادەستوورى بزانێت، کە بەگوێرەى یاسای ژمارە 8ى ساڵى 2006 پێکهێنراوە. پەرلەمان و حکومەتى هەرێمى کوردستان ناچار بکرێن دەستەیەک بە ناوى دامەزراوەى شەهیدان پێکبهێنن، کە سەر بە ئەنجومەنى وەزیران بێت و لە رووى دارایی و کارگێڕییەوە سەربەخۆ بێت و یاسایەکى بۆ دەربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌وقاف په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى ده‌داته‌ دادگا

په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەرامبەر بەدواداچوونی بۆ چه‌ند پرسێك، وەزارەتی ئـەوقاف سكاڵاى له‌ دژ تۆماركردووه‌. ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى…
Total
0
Share