بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی لەبارەی دەوامی سەنتەرێکی سەربەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتییان و سوودمەندان ئاگاداردەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری ئۆتیزمی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”ئاگاداری هاووڵاتیان‌ دەکەینەوە، دوای تەواوبوونی‌ پشووی‌ هاوینەی‌ سەنتەری ئۆتیزمی حکومی سلێمانی، دەوامی‌ ئاسایی‌ سەنتەرەکەمان دەستی پێکردووەتەوە”.

دەشڵێت، ”خانەوادەی‌ ئەو منداڵانەی سوودمەندی سەنتەرەکەمانن ئاگاداردەکەینەوە منداڵەکانیان بهێننەوە بۆ چاودێری‌ و راهێنان، هەر خێزانێکیش منداڵی توشبووی ئۆتیزمی هەیە دەتوانێت سەردانی سەنتەرەکەمان بکات بەمەبەستی راهێنانکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەمەبەستی کارئاسانی بۆ کاری هاوڵاتییان و راپەڕاندنی کارەکانیان دوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا دەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share