لە سبەینێوە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە سبەینێوە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستپێدەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بەر لە جەژنی رەمەزان دابەشدەكات و هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش بۆ مانگی سێ بنێردرێـت و دابەشبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: پێشەوا هەورامانی هەر خەریكی ئیشەكەی خۆت بە ماشەڵڵا زۆر بەخەستی دەیكەیت و پسپۆڕیت لێوەرگرتووە

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامێكی توندی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت،”پێشەوا هەورامانی بەناو…
Total
0
Share