سودانی بانگهێشتی مەسعود پزیشکیانی کردووە و رۆژی چوارشەممە دێتە بەغداد

ئاژانسی ئێرنای ئێرانی دەڵێت، “رۆژی چوارشەممە مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری نوێی وڵات سەردانی عێراق دەکات و سەردانەکەش لەسەر بانگهێشنامەی سودانی بووە”.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 11ی ئەیلول، سەرۆک کۆماری ئێران یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەی، بەرەو عێراق ئەنجامدەدات و سەردانەکە بەمەبەستی چەند کۆبوونەوەیەک دەبێت لەگەڵ لایەنی عێراقی بەمەبەستی هاوکاری دوولایەنە و بابەتە ئەمنییەکان.

و مەسعود پزیشکیان بە یاوەری وەفدێکی باڵای وڵاتەکەی دێتە عێراق و چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن کە پێشتر لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری پێشوو لەگەڵ عێراق گفتوگۆیان لەسەر کرابوو.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن: وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share