پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران .

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونە ناو ماڵەكەیەوە و بە زەبری چەقۆ و هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

باس لەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەر سێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتباران بووە و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .

بابەتی پێشتر

بڕیاری لێبوردنی تایبەت بۆ 28 سزادراوی هەرێم دەردەکرێت

بابەتی دواتر

سودانی بانگهێشتی مەسعود پزیشکیانی کردووە و رۆژی چوارشەممە دێتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.…
Total
0
Share