ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی تەیف سامی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەستپێدەکەن

دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەفدی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق گەیشتنە هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی تەیف سامی کۆبوونەوەکانیان لەبارەی شایستە داراییەکان دەستپێبکەن.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی وەفدەکەی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا گفتوگۆ لەبارەی شایستە دەستوورییەکانی هەرێم بکرێت بەتایبەت شایستە داراییەکان.

هاوکات بڕیارە سەرجەم دۆسییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو لا تاووتوێبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share