بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەکی کانێسکان نزیک مزگەوتی گەورە، بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای چەند شوێنێک بڕدرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ـی 6ـی 2026، لیژنەی دەستتێوەردانی (یەک)ـی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات، لە گەڕەکی کانێسکان نزیک مزگەوتی گەورە، گوزەری جگەرە فرۆشەکان لە بازاڕی سەرکەوتن، لە دوای چەندینجار ئاگادارکردنەوە و بڕینی سەرپێچییەکانیان، ژمارەکی زۆر کاری زیادەڕەوی و چەتاڵکردنی کارەبا دۆزرایەوە، بەوهۆیەوە کارەباکانیان بڕدرا و پسوولەی سەرپێچیان بۆ کرا.
ڕاشیگەیاند، چەند شوێنکارێکیش لەلایەن لیژنەكەوە ئاگاداركرانەوە کە پێوەرەکانیان کێشەیان هەیە، ڕێنماییکران تا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بکەن.