بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فالح ئەلفەیاز كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و فالح فەیاز

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ فالح ئەلفەیاز كۆبووەوە، كۆبوونەوەی ‏چاوەڕوانكراوی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێیان ‏تاوتوێكرد.‏

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە فالح ئه‌لفەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی ‏شەعبی.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، لە دیدارەكەدا دواپەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ‏ئەمنییەکان و دۆخی وڵات بە گشتی تاوتوێکرا و بەرپرسیارانە و ڕاشکاوانە ھەڵوێستیان ‏لەبارەوە خرایەڕوو.‏

ھەر لە دیدارەکەدا جەخت لە یەکخستنی ھەوڵە ھەمەلایەنەکان کرایەوە بۆ ئەنجامدانی ‏یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە ‏وەڵامدەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی ‏زیاتر.‏

دیدارەكە بە ئامادەبوونی ڕەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و قادر عەزیز، ‏کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەچوو.‏

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ئوسترالیا جۆكۆڤیچی دەستگیركردووە و ناهێڵن بچێتە خاكەكەیانەوە

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

ژمارەیەك هەلی دامەزراندن لە دوو شاری هەرێمی كوردستان راگەیەندران و مامۆستایان دەگرنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share