بەرزیی شەکری خوێن کاریگەری لەسەر تۆنی دەنگ هەیە؟

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندی کە کاتێک ئاستی شەکر لە خوێندا بەرز دەبێتەوە، تۆنی دەنگیش بەرز دەبێتەوە.

ماڵپەڕی نیو ئەتڵەس، بڵاویکردووەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەکە رێگە خۆشدەکات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم یان چاودێریکردنی شەکری خوێن لە تووشبووانی شەکرەدا تەنها بە قسەکردن لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەک و تواناسازیی ژیریی دەستکرد بۆ شیکردنەوەی قسەکردنیان.

بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە، تا زووتر حاڵەتەکە دەستنیشان بکرێت باشترە بۆ ئەوەی لە ئاڵۆزییە درێژخایەنەکان دوور بکەونەوە.

ماوەیەکی زۆرە زانست کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ورد و کاریگەرانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم، هەر لە پشکنینی ئاستی خوێنەوە تاوەکو دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە لەڕێگەی کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانەوە.

تیمێکی داهێنەرانی چاودێریی تەندروستیی دیجیتاڵی لە تاقیگەی توێژینەوەی “کلیک” رێگەیەکی نوێیان بۆ دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی نەخۆشیی شەکرە لەڕێگەی تۆنی دەنگەوە دەستنیشانکردووە.

جێسی کاوفمان، زانای سەرەکی لە تاقیگەی کلیک دەڵێت، بە نیشاندانی پەیوەندییەکی ئەرێنی بەرچاو لەنێوان ئاستی گلوکۆز و فرێکوێنسیی بنەڕەتیی (دەنگ)، توێژینەوەکە پاساوێکی زۆرەملێ دەدات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بەکارهێنانی دەنگ بۆ پێشبینیکردن و چاودێریکردنی ئاستی گلوکۆز.

گریمانەیەک خراوەتەڕوو کە ئاستی گلوکۆز کاریگەری لەسەر تایبەتمەندییەکانی دەنگ هەیە کە بە پلەی یەکەم لە یاسای هوکەوە سەرچاوە دەگرێت، چونکە پەیوەندی بە تارەکانی دەنگەوە هەیە، و دەڵێت گۆڕانکاری لە گرژی، بارستە، یان درێژی تارەکاندا، کاریگەری لەسەر ئاستی گلوکۆز لە جەستەدا هەیە، بۆیە توێژەران دەستیان کرد بە تاقیکردنەوەی ئەم گریمانەیە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە پەیوەندییەکی بەرچاو لە نێوان بەرزیی دەنگ و ئاستی گلوکۆزی خوێندا هەیە، شیکارییەکە پەیوەندییەکی هێڵی ئاشکرا کرد، زیادبوونی یەکێکیان هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی ئەوی دیکە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە “بەگشتی فرێکوێنسیی دەنگ پەیوەندییەکی بچووک، بەڵام بەرچاوی لەگەڵ ئاستی گلوکۆزدا هەیە کاتێک لەناو تاکێکدا هەڵدەسەنگێندرێت”، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە رەنگە بە تەنها رێژەی گلوکۆزی خوێن پێشبینی بکات سەرەڕای پەیوەندییە هێڵییەکەی نێوان ئەو دووانە، بۆیە “پێدەچێت تایبەتمەندییە دەنگییەکانی دیکە پێویست بن بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی پێشبینیکردنی سەرکەوتوو.”

بابەتی پێشتر

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەیەکی لوتکە بۆ ماڵئاواییکردن لە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share