پیاوێكی هیندی 11 ژەم ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وەرگرتووە

پیاوێكی هیندی دەڵێت، 11 ژەم ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وەرگرتووە و حكومەتیش بەڵگەی هەشت ژەمیانی دۆزیوەتەوە.

براهمیدۆ ماندال پیاوێكی هیندیی تەمەن 65 ساڵە و بەپێی وتەی خۆی، تا ئێستا 11 ژەم ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وەرگرتووە.

ئەو دەڵێت، بەهۆی ئەو ڤاكسینانەوە لە ئازار ڕزگاریبووە و تەندروستییەكی باشی هەیە، هیچ كاریگەرییەكی لاوەكیی ڤاكسینەكانیش لەسەر تەندروستی و جەستەی دەرنەكەوتوون.

بەپێی میدیای هیندستان، ئەو پیاوە سەردانی بنكەیەكی تەندروستی كردووە و داوایكردووە بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بكوترێت و وتوویەتی پێشتر 11 جار ڤاكسینەكەی وەرگرتووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی بنكەكە ڕێگرییان لێكردووە.

دەسەڵاتدارانی هیندستان لێكۆڵینەوە دەكەن لەوەی چۆن كەسێك 11 جار بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا كوتراوە. دەشڵێن، “بەڵگەی دروستمان دەستكەوتووە دەیسەلمێنێت براهمیدۆ ماندال هەشت جار لە چوار شوێن ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وەرگرتووە”.

بابەتی پێشتر

سەرەڕای داخستنی سنوور 400 کەس لە هەرێمەوە گەیشتنەوە ڕۆژئاوا

بابەتی دواتر

ساڵانە چەند مەڕ دەخورێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share