ئەمریکا و عێراق لەسەر کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەڵێت، ئەمریکا و عێراق لەسەر پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، پلانەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان رێککەوتنی لەسەر کراوە، بەڵام پێویستی بە رێگەپێدانی کۆتایی هەردوو پایتەخت و وادەی راگەیاندنی هەیە.

ئەوەی لە پلانەکەدا خراوەتەڕوو ئەوەیە، تا مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 سەدان سەرباز عێراق بەجێدەهێڵن و ئەوانەی دەمێننەوە تا کۆتایی ساڵی 2026 ئەوانیش عێراق جێدەهێڵن.

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە قسەی بۆ رۆیتەرز کردووە، وتویەتی، “ئێمە رێککەوتنێکمان هەیە، ئێستا تەنها پرسیارێکە ئەوەیە کەی رایبگەیەنین”.

هاوکات باس لەوە دەکرێت، ئەمریکا و عێراق هەوڵدەدەن پەیوەندییەکی نوێی راوێژکاری دروست بکەن کە رەنگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە دوای کشانەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن، سەرەتا بڕیاربوو چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بە رەسمی رابگەیەندرێت بەڵام بەهۆی پەرەسەندنی ناوچەیی پەیوەست بۆ ئاسنکردنی هەندێک وردەکاریی، راگەیاندنەکەی دواخرا.

رۆیتەرز دەڵێت، “سەرچاوەکان پێنج بەرپرسی ئەمریکی و دوو بەرپرسی وڵاتانی دیکەی ئەندامی هاوپەیمانییەکە و سێ بەرپرسی عێراقی قسەیان بۆ کردووین، بەڵام هەموویان بە مەرجی ئەوەی ناویان نەهێنرێت قسەیان کردووە، چونکە دەسەڵاتیان نەبووە بە ئاشکرا باسی ئەو بابەتە بکەن.

بابەتی پێشتر

بۆچی بەشێک لە ئەوروپییەکان لە پلەی گەرمیی 40 دا گیانلەدەستدەدەن

بابەتی دواتر

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک عێراقی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پارێزگای نەینەوای هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

عێراق تێچووی حەجی دیاریكرد

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد بە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانی. دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share