گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە رووباری خابوور خنكا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ لە رووباری خابوور لە نزیك گوندی گوفكێ لە سنووری قەزای باتیفا خنكا.

پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 18 ساڵ كە خەڵكی شاری موسڵ بووە لە رووباری خابوور لە نزیك گوندی گوفكێ لە سنووری قەزای باتیفا خنكا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، راستەوخۆ لەلایەن تیمی مەلەوانیی بەرگریی شارستانییەوە تەرمی ئەو گەنجە دۆزراوەتەوە و لە ئاوەكە دەرهێندراوە لە ئێستاشدا بۆ پزیشكی دادی زاخۆ رەوانەكراوە و بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو رووداوە كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی: دەنگۆی ئازادکردنی دیلەکانی شەڕی ئێران-عێراق دوورە لە راستییەوە

رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران بڵاوکراونەتەوە دوورن لە…
Total
0
Share