بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، سبەی شەممە پلەگانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 39 پلەی سیلیزی
كەركوك : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی